بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی عێراقی (واع) ئەمڕۆ چوارشەممە، "عەلی سەعیدی"، فەرماندەی تیپی ١٢ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەم گرووپە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەی «تارمیە» لە باکوری بەغدا بۆ پەیگەڕکردنی تیرۆریستانی داعش و دەستنیشانکردنی پەناگەکانیان لە باکووری بەغدا ئەنجام دا.
سەعیدی ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانی ئەندازیاری و پاڵپشتیی عێراقیش لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئامادەبوون.
فەرماندەی تیپی ١٢ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق وتیشی: مەبەست لەم ئۆپەراسیۆنە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و ڕێگریکردنە لە تیرۆریستانی داعش لە خراپ بەکارهێنانی هەر بەشێکی ئەم ناوچەیە لە دژی خاکی عێراق.
لە چەند مانگی ڕابردوودا و دوای شکستی داعش لە عێراق، بەرماوە و شانە نوستووەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە هێشتا لە هەوڵی درێژەدان بە چالاکییە تیرۆریستییەکانیان بە پاڵپشتیی بەشێک لە لایەنە بیانییەکانن.
342/